بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی دادوەر "حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەی دەستپاکی،رایگەیاند :-کە مەلەفێکی زۆری کەسایتیەکان لە بەردەم دەستەکەیان دایە کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و خراپ بەکار هێنانی دەسەڵاتەکانیان،بۆ یە دەستەکە کار لەسەر سەرجەم دۆسیەکانی گەندەڵی دەکات.
"حەنون " لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: یەکشەممەی داهاتوو،دەستەی دەستپاکی ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە دەستکەوتەکانی دەستەی دەستپاکی بۆ ساڵی 2023 پێشکەش دەکات.
ڕاشیگەیاند:-کە دەستەی دەستپاکی تەنها بەشی لێکۆڵینەوەی نییە،بەڵکو بەشی گەورە و فراوان و پسپۆری هەیە کە بەرپرسیارە لە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لەوانە ڕێکارەکان و مەلەفی لێکۆڵینەوە و خۆپاراستن و ئاشکراکردنی دارایی بەرپرسان و شەفافیەت و هاوکاری لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕۆژنامەکان.
حەنون ووتیشی : ئەو مەلەفانەی کە لەبەر دەستیانن هەن کەسایەتی گەورە لەخۆدەگرن،دەستەکەشیان کار لەسەر سەرجەم مەلەفەکانی گەندەڵی دەکات.
جەختیشیکردەوە:- لەم قۆناغەدا تا ئەوپەڕی لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران ناوەستین.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- دەستەکەیان مەلەفی گەندەڵی و بەڵگەکان تەواو دەکات و دەیانێرێت بۆ دەسەڵاتی دادوەری،دادوەری لێکۆڵینەوەش دوای ئەوەی دۆسیەکە دەگۆڕێت بۆ دۆسیەیەکی تاوانکاری،دواتریش مۆڵەت لە دادوەری لێکۆڵینەوە وەردەگیرێت بۆ دەستگیرکردن، پاشان ڕەوانەکردنی بۆ لێپێچینەوەو سزادان، بە سەرپەرشتی دادوەری لێکۆڵینەوە و هەموو ئەمانە بڕیاری دادوەرین کە ئێمە کاریان لەسەر دەکەین.