بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی""موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت رایگەیاند:-کە ئەنجومەنی نوێنەران پێداگیرە لەسەر خستنە رووی یاسایەک بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان .
"مەندەلاوی"لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا ڕایگەیاند:لەناخەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ژنانی عێراقی وجیهان دەکەین، بە بۆنەی 8 مارس ڕۆژی جیهانی ژنان،بەوبۆنەیەشەوە دووپاتی دەکەینەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران جەخت دەکاتەوە لەسەر خستنەرووی یاسایەک کە ئەو بەربەستانە لاببات کە لە ڕێگای لەمافەکانی ژنان و گەرەنتی کردنی مافەکانیان لەو یاسایەدا،ئێمەش بە جۆرێک داوای بەشداریکردن و رۆڵی بەهێزیان دەکەین بۆ سەرکردایەتی و رێگە خۆشکران بۆ بەشداری و بەڕێوەبردنی پایە بنەڕەتیەکانی بنیاتنانەوە و چاکسازییە لە کۆمەڵگادا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا:- ڕۆڵی ژنانی عێراقی و بەشدارییە گەورەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا بەرز هەڵدە سەنگینین و بەنرخەوە لێیان دەروانین، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان لەم ڕۆژەدا ئاڕاستەی دایکان و ژن و کچانی شەهیدان دەکەین، سەبرو خۆراگریان زۆر بەرز دەنرخێنین بۆ بەخشینی رۆڵەکانیان بۆ عێراق و داهاتوویەکی باش بۆ نەوەکانمان، بۆیە ئەو بۆنەیە بە فورسەت دەزانم کە داوا بکەم ڕێزیان لێ بگیرێت وەک سوپاسگوزاری بۆ گەورەیی ئەو قوربانیانەی کە داویانە.