سەرۆك وەزیران: بابل روویەكی شارستانییە كە پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ باشتركردنی واقیعی خزمەتگوزارییەكانی

سیاسی
  • 7-03-2024, 21:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە بابل روویەكی شارستانییە كە پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ باشتركردنی واقیعی خزمەتگوزارییەكانی.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە پارێزگاری بابل عەدنان فەیحان و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ئەسعەد مسلماوی و ئەندامانی ئەنجومەن.
    بەیاننامەكەی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا سودانی پیرۆزبایی لە پارێزگاری بابل و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا كرد بۆ بەدەستهێنانی پۆستەكانیان، و هەروەها جەختی لەسەر ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیە كردەوە كە دەكەوێتە سەر شانی حكومەتە خۆجێیەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان لە باشتركردنی ئەدای دەستە جێبەجێكارەكان و باشتركردنی واقیعی پارێزگاكان، و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵكەكەیان كە ساڵانێكی زۆرە زیانیان بەركەوتووە لە خراپی خزمەتگوزارییەكان و دواكەوتن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران، تەئكیدیكردەوە: لەسەر پێویستی هەنگاوی جددی بۆ جێبەجێكردنی دیدگاكانی حكومەت، كە خزمەتكردنی هاوڵاتی وەك ئامانجێكی سەرەكی داناوە، و وەرگێڕانی بۆ هەنگاوی كردەیی، و ئەولەویەتەكانی كە لە پێداویستییەكانی هاووڵاتیانەوە وەرگیراون.
     ئاماژەی بەوەشكرد: بابل یەكێكە لە پارێزگا گرنگەكان، بە لەبەرچاوگرتنی شوێنەكەی و ئەو ڕووكارە كولتوورییەی كە نوێنەرایەتی دەكات، پێویستی بە هەوڵی زیاترە بۆ باشتركردنی واقیعی خزمەتگوزارییەكانی، و پەرەپێدانی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو كێشانەی كە قەزاكانی پارێزگاكە بەدەستیەوە دەناڵێنن، و تەواوكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژە دواكەوتووەكان، لە ژێر ڕۆشنایی دارایی و یاساییدا ئەو چارەسەرانەی كە لەلایەن حكومەتەوە دامەزراون، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم تەواوكردنی پڕۆژە گرنگەكان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران، پێداچوونەوەی بە دیارترین پلان و بەرنامە و ئەولەویەتەكانی كاركردن كرد لە پارێزگای بابیل بەتایبەتی سەبارەت بە پڕۆژەكانی ژێرخان لە كەرتە خزمەتگوزارییە جیاوازەكاندا،و تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی هەماهەنگی و یەكخستنی بەرز لە پەیوەندی نێوان حكومەتی خۆجێی و ئەنجومەنی پارێزگادا، هەروەها دووركەوتنەوە لە كاریگەری دووبارەكردنەوەی هەڵەكانی پێشوو، بەمەبەستی تێپەڕاندنی كێشە و ئاڵنگارییەكان، لە بەرژەوەندی پارێزگاكە و دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵكەكەی.