بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی تۆڕێكی 8 كەسی كە لە سەركردەو ئەندامانی حزبی بەعسی قەدەغەكراو پێكهاتبوو راگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی باڵای دەستەی حەشدی شەعبی و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هێزێك لە یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری لە دەستەی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی گرنگیان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا، و تۆڕێكی 8 كەسی لە سەركردەو ئەندامی چالاكی حزبی بەعسی قەدەغەكراویان دەستگیركرد.
ئاماژە بەوەشكراوە: ئۆپەراسیۆنەكە بە پاڵپشتی مەفرەزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەستەی حەشدی شەعبی (خۆرهەڵاتی ئەنبار- خۆرئاوای ئەنبار - ئەنبار) و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و جەزیرە و بادیە لە سوپای عێراق ئەنجامدراوە.
ئاشكراشیكرد: هێزەكە دەستیان بەسەر چەك و كۆمپیوتەر و ئامرازەكانی پەیوەندیكردن و بەڵگەنامەیەكدا گرتووە كە پەیوەندی و چالاكییەكانیان لەگەڵ ڕێكخراوە قەدەغەكراوەكەدا پشتڕاستكردووەتەوە.