مەندەلاوی و مالیكی لەسەر پێویستی خێراكردنی تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان رێككەوتن

سیاسی
  • 7-03-2024, 17:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، لەسەر پێویستی خێراكردنی تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان رێككەوتن.
    نوسینگەی راگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نارووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی كۆبووەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆیان كرد لەبارەی  دۆخی گشتی وڵات و دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی، هەروەها ئەو پڕۆژە یاسا گرنگانەی كە ئەنجومەنی نوێنەران لە ئێستادا كارییان لەسەردەكات تاوتوێكرد.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا رێككەوتن لەسەر پێویستی خێراكردنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەكانی داهاتوودا، بەشێوەیەك كە بەشداربێت لە تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و چالاككردنی كارەكانی دەسەڵاتی یاسادانان.