بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ هاوپەیمانی كۆمپانیاكانی مالیزیا پرۆژەكانی میترۆی بەغدادو شەمەندەفەری نەجەف-كەربەلای تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە سەرۆكی هاوپەیمانی هەردوو كۆمپانیای HSS و CHSSی مالیزیا تان سریك ئۆنا سیتام بالام، كە كاری ڕاوێژكاریی بۆ پڕۆژەكانی میترۆی بەغداد و شەمەندەفەری كەربەلا-نەجەف ئەنجامداوە، بە ئامادەبوونی سەرۆكی پیاوانی خاوەنكاری مالیزیا لە عێراق محەمەد شاهیر سابرەدین.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە كرا بە كارەكانی هاوپەیمانییەكە لەسەر پڕۆژەكانی میترۆی بەغدا و شەمەندەفەری نەجەف-كەربەلا، هەروەها ئەو هەنگاوانەی كە لە ئامادەكردن و دانانی پڕۆژەكەدا جێبەجێكراون لە هەموو قۆناغەكانیدا، هەروەها لێكۆڵینەوە لە لابردنی هەر بەربەستێك یان ئاڵنگارییەك كرا كە لە خشتەی كاتی جێبەجێكردندا سەرهەڵبدات.
سودانی لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند: عێراق بە پەرۆشە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ مالیزیا، و پێشوازیكردنی لە هاتنە ناوەوەی كۆمپانیا مالیزیاكان كە بە وریایی خۆیان بۆ ناو بازاڕی عێراق و بەشداریكردنیان لە هەوڵەكانی پەرەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ناسراون، و وتیشی: حكومەت هەموو ئەو شتانە دابین دەكات كە كارئاسانی بۆ ئەو كۆمپانیایانە بكات و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هاوتاكانیان لە كەرتی تایبەتی عێراق پتەوتر بكات، بەتایبەتی دوای كردنەوەی باڵیۆزخانەی مالیزیا لە بەغداد.
هەربەیاننامەكەدا هاتووە، كە سودانی سڵاوی خۆی بۆ ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆك وەزیرانی مالیزیا نارد، و وتیشی: بە پەرۆشە بۆ ئاڵوگۆڕی سەردانە فەرمییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە زووترین كاتدا، و گفتوگۆكردن لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا.
لای خۆیەوە سیتام بالام، جەختی لە خواستی كۆمپانیاكە كردەوە بۆ فراوانكردنی بوارەكانی هاوكاری لەگەڵ عێراق و چوونە ناو هاوبەشی جۆراوجۆر، و وتیشی: بەشداری كۆمپانیاكە لە ڕاهێنانی كادیرانی عێراقی بۆ زیاتر تێكەڵبوون بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی میترۆ و شەمەندەفەرە.