بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سكرتێر و ئەندامانی لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق تاوتوێی پشتگیریكردنی هەوڵەكانی حكومەتیان كرد لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەرنامەكەیدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە سكرتێری لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق رائید فەهمی و ئەندامانی لیژنەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سودانی پیرۆزبایی خۆی پێشكەش بە شاندی حزبەكە كرد بەبۆنەی نزیكبوونەوەی نەوەد ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و هیوای خواست بەردەوام بێت لە كاری نیشتمانی و هەموو ئەو بابەتانەی كە لە بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی دیموكراسیدایە كە عێراق ئەمڕۆ بە متمانە و سەقامگیرییەوە بەرەو پێشەوە دەچێت.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر گرنگترین دۆسیە و تەوەرەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی، هەروەها پێویستی پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەرنامەكەیدا، كە گوزارشت لە خواستەكانی هەموو چین و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقی دەكات، و لەگەڵ ڕێگاكانی چەسپاندنی هەنگاوەكانی گەشەپێدان و چاكسازی ئابووری و جێبەجێكردنی خواستەكانی هاوڵاتیان.