بەغدا - INA - ویسام مەلا
زیدان خەڵەف، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری مافی مرۆڤ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوبوونی تێبینییە پێویستەكانی سەبارەت بە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانەی ڕاگەیاند، هاوكات دیارترین یاساكانی ئاشكراكرد كە لەبەردەستی حكومەتدان و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد.
زیدان خەڵەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەیەك لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری مافی مرۆڤ ، سەبارەت بە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە پێكهێنرا، و ئەویش تێبینییە پێویستەكانی تەواو كرد و ڕەوانەی پەرلەمان كرا، دوای ئەوەی پەیوەندیكردن لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ، ئاماژە بەوە دەكات كە هەندێك لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ناكۆكی خۆیان لەگەڵ یاسای ئازادی ڕادەربڕین دەربڕی، كە پرسێكی زۆر ئاساییە و پێشوازی لە هەر سەرنجێك دەكەین .
ئاماژەی بەوەشكرد، "زۆر یاسا هەیە كە وەك پرۆژە ڕەوانەی پەرلەمان كران، لەوانە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و یاسای مافی منداڵان و یاساكانی دیكە"، ڕوونیشیكردەوە "زۆربەی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە مافەكانی مرۆڤەوە هەیە بۆی نێردراوە ئەنجومەنی نوێنەران.