بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادوەر جاسم عمێری، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، لەگەڵ بەشر خەسوانە، سەرۆك وەزیرانی ئوردن، میكانیزمی هاوكاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی شارەزایی یاسایی، بەمەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات تاوتوێ كرد.
دادگای فیدراڵی، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دادوەر جاسم عمێری شاندی یاوەری لەگەڵ بەشر خەسوانە سەرۆك وەزیرانی ئوردن و ژمارەیەك بەرپرسی حكومەتی ئوردن كۆبووەوە .
بە گوێرەی راگەیندراوەكە ،"لە كۆبوونەوەكەدا میكانیزمێك بۆ هاوكاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی شارەزایی یاسایی خرایەڕوو، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هەردوو وڵات بەدیبهێنێت".