سەرۆكی كۆمار: لە نزیكەوە لەگەڵ وەزارەتی داد كار دەكەین بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی دەستبەسەركراوان

سیاسی
  • 7-03-2024, 14:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار پشتڕاستی كردەوە كە سەرۆكایەتی كۆمار لە نزیكەوە لەگەڵ وەزارەتی داد كاردەكات بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی دەستبەسەركراوان.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا، سەرۆكی كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، بەئامادەبوونی وەزیری داد خالد شوانی  پێشوازی لە سارا سەنبەر توێژەری عێراق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا چاودێری مافەكانی مرۆڤ، كرد.


    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتی زیندانەكان و دەستبەسەركراوان تاوتوێ كرا".


    سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە كە "عێراق پابەندە بە پێوەرەكانی جێبەجێكردنی مافەكانی مرۆڤ، بەتایبەتی لە زیندانەكان، باشتركردنی بارودۆخی دەستبەسەركراوان و زیندانییەكان و دابینكردنی ڕێكاری یاسایی و ئیداری بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەكانیان".


    بەگوێرەی راگەیندراوەكە "سەرۆكایەتی كۆمار لە نزیكەوە لەگەڵ وەزارەتی داد و لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان كاردەكات بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی دەستبەسەركراوان، بەو پێیەی هەزاران لەوانە ئازادكراون كە حوكمەكانیان تەواو كردووە".


    هەروەها لای خۆیەوە سارا سەنبەر پێداچوونەوەی بە "پێشكەوتنی كارەكانی هیومان ڕایتس وۆچ لە عێراق و ئەو ڕاپۆرتانەی كرد كە لە دوسێی ماف و ئازادییەكاندا ئامادەی دەكات و ئەو پرسانەی كە كاریان لەسەر دەكات"، ستایشی "كارەكانی دەسەڵاتدارانی عێراقی لە دەستەبەركردنی مافەكانی مرۆڤ" .