وەزارەتی ناوخۆ دەستپێشخەریی "عێراق ناسنامەی منە" ڕادەگەیەنێت، كە یەكشەممەی داهاتوو دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 7-03-2024, 12:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستپێشخەریی “عێراق ناسنامەی منە”ی ڕاگەیاند، كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست پێدەكات.

    عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاندووە: “بە ڕێنمایی و سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، وبەدواداچوونی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، و بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی خێزانە هەژارەكان، كە لە ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەتە، دەستپێكردنی لە میانی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، پاسپۆرت و ئیقامە، دەستپێشخەریی "عێراق ناسنامەی منە" لە یەكشەممەی داهاتووەوە، 10ی ئازار، لە قەزای ئەعزەمییە و كاروباری مەدەنی رەسافە دەستپێدەكات.

    بەگوێرەی راگەیندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە"دەستپێشخەرییەكە بریتییە لە دەركردنی كارتی نیشتمانی بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو خێزانانەی كە لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا جێگیركراون و لە داتابەیسی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی وەزارەتی كاردا جێگیركراون .