سەرۆكی دادگای فیدراڵی: ئەو یاداشتەی كە لەگەڵ ئوردن واژۆ كراوە ئامانجی دامەزراندنی چوارچێوەی دەستووری و بەهێزكردنی هاوكارییە

سیاسی
  • 7-03-2024, 12:27
  • +A -A

    عەممان - INA – هیبە سودانی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دادگای فیدراڵی، دادوەر جاسم عمێری ڕایگەیاند، ئەو یاداشتەی كە لەگەڵ دادگای دەستووری ئوردن واژۆ كراوە ئامانجی دانانی چوارچێوەی دەستووری و بەرزكردنەوەی هاریكارییە، هاوكات ئەندامێكی دادگای دەستووری ئوردن، حوسێن عەتیە، پشتڕاستی كردەوە ئەم یاداشتە دەبێتە هۆی چەسپاندنی بنەما دەستوورییەكان و بنەما دیموكراسیەكان و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو دادگای عێراقی ئوردنی.


    سەرۆكی دادگای فیدراڵی، دادوەر جاسم عمێری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA  ) ی ڕاگەیاند: "یاداشتێك لە نێوان دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و دادگای دەستووری ئوردن واژۆ كراوە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "یاداشتەكە هاوكاری نێوان ئەو دوو دادگاییە لەخۆدەگرێت  بەمەبەستی بەهێزكردنی هاوكاری نێوانیان و دانانی چوارچێوەی دەستووری بۆ هەردوو دادگاكە بە مەبەستی پاراستنی ماف و ئازادییە كولتووری و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان كە لە دەستوورەكانی كۆماری عێراق و شانشینی هاشمیی ئوردن دا هاتووە، كە دەبێتە هۆی پاراستنی دەستوور لە هەریەكێك لە دوو وڵاتەكە و پێویستی بەدیهێنانی یەكسانی و گەیشتن بە بنەماكانی دەرفەتی یەكسان و گەیشتن بە بنەماكانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی بۆ ئەو دوو گەلە”.


    ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لەم یاداشتە دانانی چوارچێوەی دەستورییە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی هاوكاری و بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەوەی لە مەرجەكانی ئەو ڕێككەوتنەدا هاتووە.


    لای خۆیەوە حسێن عەتیە قەیسی، ئەندامی دادگای دەستووری ئوردن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی   (INA)ی ڕاگەیاند:  بە سەردانی برا ئازیزەكانمان و سەرۆك و ئەندامانی دادگای فیدراڵی عێراق شەرەفمەندبوو بۆ ئێمە”،ئاماژە بەوە دەكات كە “ئەم سەردانە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئوردن و عێراق دێت، كە پەیوەندییەكی قووڵی ڕەگ داكوتاوە كە دەیان ساڵە درێژدەبێتەوە و لە لوتكەدا گەیشتووەتە لوتكە ئەم سەردانە هاوڕێیەتی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنە. 


    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم یاداشتە دەبێتە هۆی چەسپاندنی بنەما دەستوورییەكان و بناغە دیموكراسیەكان و دامەزراندنی پرەنسیپی سەروەری یاسا و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو دادگا لەو چوارچێوەیەدا".


    ئاماژەی بەوەشكرد، "بنەما دەستوورییەكان لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیدا نزیكەی بەردەوامن و واژۆكردنی ئەو جۆرە یاداشتانەش بۆ بەرزكردنەوەی ئاسۆی هاوكاری نێوان هەردوو دادگایە".