بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادوەری فایق زەیدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ، و گلێن مایڵز، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق، باسیان لە هاوكارییە دادوەری و یاساییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ) نێردراوە تێیدتا هاتووە "ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق كرد".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هاوكارییە دادوەری و یاساییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە".