بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئامادەیی حكومەت ڕادەگەیەنێت بۆ پاڵپشتیكردنی هەر بۆنە و چالاكییەكی ژنانی عەرەبی یان نێودەوڵەتی كە لە عێراق بەڕێوەبچێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كرد لە كۆمەڵێك ژنی عێراقی كە لە بوارە جیاجیاكاندا كاردەكەن لە كۆبوونەوەیەكی وتوێژدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە بەڕێوەچوو و دەكاتە سبەی 8ی ئازار، هەروەها سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە ژنانی عێراقی كرد بە بۆنەی ساڵیادی ژنانەوە و پێشوازی لە ئامادەبووانی ئەم كۆبوونەوەیە كرد و جەختی لە پەرۆشی ئەنجومەنی باڵای ژنان كردەوە بۆ بەردەوامبوونی وتوێژ لەگەڵ نوخبەی ژناندا لە چوارچێوەی ئاراستەی حكومەت بۆ گرنگیدان بە دۆخی ژنانی عێراق".
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە "پێكهاتەی حكومەت سێ وەزیری ژن لەخۆ دەگرێت، جگە لە بوونی ژنانی سەركردەی جێبەجێكار كە پلەیەكی بەرزی دڵسۆزی و دەستپاكییان هەیە، هەروەها ئاماژەی بەو كەسایەتییە ژنانە كرد كە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا سەركەوتنی درەوشاوەیان بەدەستهێناوە و ڕوونیشیكردەوە كە ژنان لە زۆربەی تەوەرەكانی بەرنامەی حكومەتدا ئامادە بوون و ئاماژەی بە ئەنجومەنی باڵای كاروباری ژنان كرد كە لە ئێستادا كاردەكات بۆ زیادكردنی ژنانی پسپۆر لە بوارە جیاوازەكان بەپێی پێوەرە پەسەندكراوەكان بۆ ئەوەی ببێتە وێستگەیەك بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ ژنان و جێبەجێكردنی ئەو بەرنامە و دەستپێشخەرییانەی كە پێگەی ژنان بەرەوپێش دەبەن".
سەرۆك وەزیران جەختی لە "گرنگیدانی حكومەت كردەوە بۆ چارەسەركردنی هەژاری و بێكاری و برەودان بە هەلی كار و خوێندن بۆ ژنان، هەروەها چارەسەركردنی دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ئاماژەی بە ستراتیژی نیشتمانی بۆ ژنان كرد 2023-2030 كە كار بۆ بەهێزكردنی ژنان دەكات لە زۆر تەوەردا".
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە و لە وەڵامەكەیدا سەبارەت بەو یاسایانەی كە پشتیوانی لە ژنان دەكەن، " سودانی ئاماژەی بە دەقە دەستوورییەكانی تایبەت بە مافی ژنان و بڕیارە یاساییەكانی پێش ساڵی 2003 كرد كە تا ئێستاش لە كاردان، هەروەها پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان پێویستیان بە یاسا هەیە بۆ ڕێكخستنەوەیان، ئەمەش پاكێجێكە لە ئەو یاسایانەی كە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری باسی لێوەكرا و ئەنجومەنی باڵای كاروباری ژنان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆركشۆپێكی تایبەت سەبارەت بە ئەو یاسانەی كە پەیوەستن بە مافەكانی ژنان و پێشخستنی پێگەی ژنان".
هەروەها لە كۆتایی وتارەكەیدا "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی حكومەتی ڕاگەیاند بۆ پشتیوانیكردنی هەر بۆنەیەك یان چالاكییەكی ژنانی عەرەبی یان نێودەوڵەتی كە لە عێراق بەڕێوەبچێت، بە شێوەیەك یارمەتیدەر بێت لە ئاگاداركردنەوەی جیهان لە واقیعە گەشەكردووەكەمان دوور لە زانیاری هەڵە كە زیان بە ناوبانگی عێراق دەگەیەنێت".