بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری سەر بە وەزارەتی بەرگری، تەئكیدیكردەوە: كە بەردەوامن لە كردنەوەی ڕێگەیەكی ستراتیژی كە بە 34 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون لە بەغداد دەورە دراوە.
ئەندامی تیمەكە حاتەم مەكسوسی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هەوڵەكانی بەرگری بەردەوامە بۆ كردنەوەی ڕێگای 100 لە كەرتەكە و لابردنی هەموو ئەو زیادەڕۆییەكان بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتیانەی خاوەنی زەوین بتوانن بچنە ناوچەكە و دەست بە پرۆسەی بیناسازی یان وەبەرهێنان بكەن.
رونیشیكردەوە: رێگای 100 بەستراوەتەوە بە ڕێگای شاخە 6 و ناوچەكانی كرتان و تراس و ئەلوەی رەشید، و وتیشی: كارەكان بەردەوامن بۆ كردنەوەی ئەم ڕێگایە تاوەكو بەستنەوەی بە ڕێگای نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: زەوییەكانی دەوروبەری ڕێگاكە بە 34 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون مەزەندە دەكرێن، ئەمەش لەنێو دڵخۆشی خەڵك و ئەو كارە بیناسازییەی كە دەستیكردووە بە دەركەوتن لە ناوچەكەدا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: گەشتی مەیدانی بۆ بەدواداچوونی كارەكان لە ناوچەكانی 10/2 و 10/3 و فرۆشگاكانی 833 - 867 - 869 و شەهیدانی سەیدییە كراوە.