بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری لاوان قاسم زالمی، دەرفەتی حكومەت بۆ گەنجان لە چوارچێوەی كەرتی تایبەت ئاشكرا كرد.
قاسم زالمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دوای دەستنیشانكردنی وردی زۆربەی كێشەكانی گەنجان پەیوەست بە دامەزراندن، بەرنامەی حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، میكانیزمی دروستكرد بۆ چالاككردنی كەرتی تایبەت و دروستكردنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان، و وتیشی: كەرتی تایبەت لە ئێستادا ئامانجی ئەوەیە دەرفەتی ڕاستەقینە دروست بكات كە پاڵپشتی بكرێت بە تواناكان و قەرز و زەوی ... هتد، بە مەرجێك گەنجان لە كەرتی تایبەتدا بە شێوەیەكی ڕاستەقینە ئەنجامی بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەیەك دانیشتن بۆ گفتوگۆ ئەنجامدرا بۆ ئاسانكردنی ڕێگاكانی پشتگیریكردنی گەنجان و بەهێزكردنیان بە شێوەیەكی لۆژیكی و واقیعی.
ئاشكراشیكرد: بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی 2023دا هەیە سەبارەت بە ئەنجومەنی باڵای لاوان پەیوەندیدار بە دامەزراندنی بەشی ناوچە كشتوكاڵی و شارە كشتوكاڵییەكان،و وتیشی: ئەم دوو دەرفەتە ڕەنگە چرایەك بن بۆ ئەوەی گەنج پڕۆژەكەی بخاتەڕوو و لەلایەن حكومەتەوە پشتگیری بكرێت.
راوێژكاری سەرۆك وەزیران، داواشی لە گەنجانی خاوەن پسپۆڕی كرد، لە لایەك ئەو دەرفەتەی كە حكومەت دابینی كردووە بۆ گەیشتن بە خواستەكانیان بقۆزنەوە، لە لایەكی دیكەشەوە كەرتی تایبەت چالاك بكەن.