لە بەندەری ئومقەسری باكور دەست بەسەر 16 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلدا دەگیرێت

ئەمنی
  • 6-03-2024, 18:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان لیوا عومەر عەدنان وائیلی، دەستبەسەرداگرتنی 16 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی لە بەندەری ئومقەسری باكور ڕاگەیاند.
    وائیلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە فەرمانگەی هەواڵگری بەندەرەوە دەستمان كەوتووە، و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئومقەسر و بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان، بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئومقەسری باكور  توانی دەست بەسەر 4 كۆنتێنەردا بگرێت كە 16 ئۆتۆمبێلی تێدابوو كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن (خوار مۆدێل) بوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتن ئامادەكراوە و ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئومقەسر كراوە بەمەبەستی خستنەڕووی، بەئاگاداری دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بە كەلوپەلی دەستبەسەرداگیراوەكان.