وەزیری پلاندانان وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری سەرەتایی ئەزمونی دانیشتوان دیاریدەكات

ناوخۆ
  • 6-03-2024, 16:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم، ڕایگەیاند: خواستێكی ڕاستەقینە هەیە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، هاوكات وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری سەرەتایی ئەزمونی دیاریكرد.
    وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی سەرجەم پارێزگارەكانی كرد بۆ گفتوگۆكردن و دیاریكردنی میكانیزمەكانی دابەشكردنی ئەو بڕە پارانەی كە لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 پێشنیار كراون بۆ پارێزگاكان، و رونیشیكردەوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا پلانی پارێزگاكان و میكانیزمی دابەشكردنی ئەو بڕە پارانە تاوتوێ كرا، هەروەها پێداچوونەوە كرا بە دوایین پێشهاتەكانی كاركردن وەك ئامادەكارییەك بۆ جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون، كە بڕیارە مانگی  تشرینی دووەمی داهاتوو جێبەجێ بكرێت .
    هاوكات وەزیر پیرۆزبایی لە پارێزگارەكان كرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەكانیان، و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن لە كارەكانیان بۆ خزمەتكردنی نیشتمان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم كۆبونەوەیە زۆر گرنگە، بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرۆژانەی كە بڕیارە ئەمساڵ بخرێنە كار، هەروەها پێویستی ئاراستەكردنیان بەرەو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان، و وتیشی: فەرمانگەكانی پلاندانان لە پارێزگاكان، بە هەموو كادیرەكانیانەوە، بنەمای سەركەوتنی پارێزگاكان و هەنگاونانن بۆ پێشەوەیە".
    جەختیشی كردەوە: لە ئامادەیی وەزارەت بۆ ڕاهێنانی كادیری نوێ لە پارێزگاكان بەتایبەتی سەبارەت بە پرۆسەی لیستكردنی پڕۆژەكان بەمەبەستی خێراكردنی جێبەجێكردنی پلان و پڕۆژەكان، و وتیشی: دەرگاكان كراوەن بۆ وەرگرتنی پرسیار و پرسە درێژخایەنەكان كە هەندێك لە پارێزگاكان بەدەستیەوە دەناڵێنن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجامدانی سەرژمێریی گرنگییەكی گەورەی هەیە، بەو پێیەی ساڵانێكی زۆرە سەرژمێری گەشەپێدان ئەنجام نەدراوە،و وتیشی: ئەم پڕۆژەیە لە بەرنامەی حكومەتدایە و ئەولەویەتێكی بەرزی هەیە، و خواستێكی ڕاستەقینە هەیە بۆ جێبەجێكردنی.
    ئاشكراشیكرد: سەرژمێری سەرەتایی لە مانگی ئایاری داهاتوودا ئەنجامدەدرێت، لەكاتێكدا سەرژمێری كۆتایی لە بیستی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت.
    هاوكات وەزیری پلاندانان داوای لە پارێزگارەكان كرد پێداویستییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرژمێری لە پارێزگاكان ئامادە بكەن بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەركەوتنی سەرژمێرییەكە.