ئاراستەیەكی پەرلەمانی هەیە بۆ هەمواركردنەوەی یاساكانی نەوت، لەنێویاندا پاڵاوگەكانی وەبەرهێنان

ناوخۆ
  • 6-03-2024, 16:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاراستەیەكی بۆ هەمواركردنەوەی یاساكانی نەوت لە نێویاندا پاڵاوگەكانی وەبەرهێنان ڕاگەیاند، و هاوكات پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوەی پەیوەست بە كەرتی نەوتی دەكات.
    ئەندامی لیژنەكە عەلی سەعدون لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەكە هەمواركردنەوەی یاسای گرنگی هەیە، لەوانەش یاسای نەوت و غاز، بەڵام هێشتا بەغدا و هەرێم ڕێكنەكەوتن لەسەر یاساكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە هەندێك یاسای گرنگ هەموار بكرێتەوە، لەوانە یاسای پاڵاوگەكانی وەبەرهێنان، و وتیشی: لیژنەكە داوای لە وەزارەتی نەوت كردووە یاساكە ڕەوانەی پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی دەست بە هەمواركردنەوەی بكات.
    جەختیشیكردەوە: عێراق پێویستی بە ژمارەیەكی زیاتری پاڵاوگەی وەبەرهێنان هەیە، یاسا كۆنەكەش هانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكانی وەبەرهێنان لە پاڵاوگەكانی ناوخۆی عێراق نادات.
    ئاشكراشیكرد: پێویستە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوە هەڵبوەشێنرێنەوە یان هەموار بكرێنەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە كەرتی نەوتەوە هەیە لە وڵاتدا، و وتیشی: یاسا كۆنەكانی نەوت پێویستیان بە خولێكی هەمواركردنەوە هەیە لەناو قوبەی پەرلەماندا.