سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران: نزیكەی ٤٠ داواكاری پێشكەش كرا بۆ دامەزراندنی كارگەی دەرمانی ناوخۆیی

سیاسی
  • 6-03-2024, 15:48
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند كە نزیكەی ٤٠ داواكاری پێشكەش كرا بۆ دامەزراندنی كارگەی دەرمانی ناوخۆیی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە شاندێك كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك بازرگان و ئابووریناس و كەرتی تایبەت و بەڕێوەبەرانی كۆمپانیا میسرییەكان لە كەرتە جیاوازەكان".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران خواستی حكومەتی دەربڕی بۆ پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان كۆمپانیا میسرییەكان و كەرتە جیاجیاكانی وەبەرهێنان و پیشەسازی لە عێراق، جگە لە پتەوكردنی هاوبەشی و ئاڵوگۆڕ لەگەڵ كەرتی تایبەتی عێراقدا و جەختیشی كردەوە لە بەردەوامی پشتیوانیكردنی چاكسازییە دارایی و بانكییەكان بۆ باشتركردنی ژینگەی وەبەرهێنان و دابینكردنی ئاسانكاری پێویست."
    سودانی "ستایشی ئەزموونی كۆمپانیا میسرییەكان و سەركەوتنیانی كرد لە كەرتەكانی نیشتەجێبوون و گەشەپێدانی خانووبەرە و پیشەسازییە جۆراوجۆرەكان و جەختی لە گرنگی ئەو دەرفەتانە كردەوە كە لەبەردەستیاندایە بۆ كاركردن لە كەرتی دەرمانسازی عێراق".
    هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا، "سەرۆك وەزیران ڕوونیكردەوە كە ڕێبازی بەرنامەی حكومەت بەشێوەیەكی كاریگەر پەرەپێدانی پیشەسازی و وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە عێراقدا دەگرێتەبەر و پاكێجێك لە ڕێوشوێنەكان جێبەجێكراون كە هاندەری كرداری بە كەرتی پیشەسازی بەخشییەوە و نزیكەی 40 داواكاری پێشكەشكراون بۆ دامەزراندنی كارگەی دەرمانسازی ناوخۆیی".
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە قۆناغی دووەمی شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون كرد و پێویستییەكی زۆریان هەیە بۆ دامەزراندنی كارگە بۆ كەرەستەی بیناسازی، جگە لە بەردەوام بوون لە تەواوكردنی شاری نیشتەجێبوونی بەسمایە، كە دەرفەتی بەڵێنبەخشن لەبەردرم كۆمپانیا میسرییەكان كە بە ئەم چالاكییە ناسراون لەسەر ئاستی جیهان.
    هەروەها لە لای خۆیانەوە، بازرگانە میسرییەكان خواستی كردارییان دەربڕی بۆ هاتنە ناو بازاڕی عێراق و هاوكاریكردن لەگەڵ كەرتی تایبەتی عێراقدا یان لەگەڵ پلانەكانی وەبەرهێنان و پڕۆژەكانی ژێرخان و جەختیان لەوە كردەوە كە عێراق بووەتە ژینگەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانان و كردنەوەی بواری نوێی هاریكاری و هاوبەشی و دابینكردنی دەرفەتی زیاتر و باشتركردنی پەیوەندی و گەشەپێدانی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا.