سەرۆكی دادگای فیدراڵی و هاوتا ئوردنییەكەی یاداشتێكی هاوكاری هاوبەش واژۆ دەكەن

سیاسی
  • 6-03-2024, 15:19
  • +A -A

    عەممان - INA – هیبە سودانی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دادوەر جاسم عمێری سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، و محەمەد محایدین، سەرۆكی دادگای دەستووری ئوردن، یاداشتێكی هاوكاری هاوبەشیان واژۆ كرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA رایگەیاند: ئەمڕۆ لە عەممانی پایتەختی ئوردن، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم عمێری و سەرۆكی دادگای دەستووری ئوردن، محەمەد محایدین ، یاداشتێكیان واژۆكرد لە هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات .
    لە میانی واژۆكردنی یاداشتەكەدا، دادوەر جاسم عمێری جەختی لەوە كردەوە كە ئەركی دادگای باڵای فیدراڵی لە ئێستادا تەنها جێبەجێكردنی دەستور نییە بە شێوەیەكی سەرەكی، بەڵكو بەدیهێنانی بەرژەوەندی باڵای گەل و میللەت، پاراستنی یەكگرتوویی عێراقە ، و پێویستی بەهرەمەندبوونی هەموو هاووڵاتیان لە ماف و ئازادییە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان ، بە ئاماژەدان بەوەی كە  ، ئەمە ئەركێكی زۆر قورسە.
    هەروەها ئاماژەی بۆئەوەیش كرد  ، دادگای فیدراڵی دووپاتی كردەوە، تا ئەوكاتەی نەوت و گاز هی هەموو خەڵكی عێراق بێت و داهات و سامانی نەوت هی هەموو خەڵكی عێراق بێت، دەبێت هەموو فەرمانبەران و خانەنشینكراوانی هەرێمی كوردستان هەمان مافەكانی دیكە هەبێت ،  ئاماژە بەوە دەكات كە "هەر سێ بۆ چەند مانگێك، كارمەندان و خانەنشینانی هەرێم یەك مووچە وەردەگرن، و ئەمەش مەعقول نییە.