وەزارەتی ناوخۆ پلانێك بۆ بەڕێوەبردنی سەنتەری شارەكان لە سەرجەم پارێزگاكان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 6-03-2024, 15:08
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ پلانێكی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبردنی سەنتەری شارەكان لە سەرجەم پارێزگاكان لە ماوەی ساڵی 2024 ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە تەواوی ئیدارەی ئەمنی شاری موسڵ دەگرێتە ئەستۆ.
    سەعد مەعن، ڕاوێژكاری وەزیری ناوخۆ، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ دۆسێ ئەمنی لە شەش پارێزگارەوە وەرگرتووە، دواهەمینیان پارێزگاری زیقار بووە، پێش پارێزگاكانی واست، موسەنا، بابل، دیوانییە، و نەجەفی ئەشرەف. 
    ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد ،پلانی وەزارەت بۆ ساڵی 2024 ئاراستەی بەڕێوەبردنی سەنتەری شارەكانە لە سەرجەم پارێزگاكان، بۆ نمونە دەستبەسەرداگرتنی تەواوی بەڕێوەبردنی ئاسایشی شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا  جەختیشیكردەوە، لەماوەی ساڵی 2024دا سەرجەم ناوەندەكانی پارێزگاكان دەبێت  لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوەببرێت .
    سەعد مەعن ڕایگەیاند، سوپا زۆر شت دابینكردووە، و كاتی ئەوە هاتووە كە بەشێك بێت لە ئەركە دەستوورییە دانپێدانراوەكانی ، ئاماژەی بەوەشكرد كە  حكومەت پاڵپشتییەكی زۆری بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە، كە بووەتە هۆی پەرەپێدانی تواناكانی ئامێری ئەمنی، كە گەیشتووەتە قۆناغە پێشكەوتووەكان، ئەمەش وایكردووە بتوانێت بەرپرسیارێتی خۆی بەپێی  بۆ دەستوور  هەڵبگرێت.