سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی دەرفەتەکان بۆ ئاشتی و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە

سیاسی
  • 6-03-2024, 14:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی دەرفەتەکان بۆ ئاشتی و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێید هاتووە ، "سەرۆکی کۆمار عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد".
    لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ستایشی “پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان عێراق و ڕوسیای کرد، جەختیکردەوە گرنگی کارکردن بۆ پتەوکردنیان لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەش، بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە، جگە لە پەرەپێدانی بەشداریکردنی کارەکانی کۆمپانیا ڕوسییەکان لە عێراق .
    بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە تاوتوێ پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد و جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی دەرفەتەکان بۆ ئاشتی و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و کارکردنی دەستبەجێ بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر کەرتی غەززە و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ گەلی فەلەستین ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە  بۆ هەڵوێستی عێراق لەسەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا داوای وەستاندنی شەڕ و پەسەندکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات".
    هەروەها لای خۆیەوە باڵیۆز ئێلبروس کوتراشێڤ “ئاواتی ڕووسیای بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری و دۆستایەتی، و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دەربڕی.