بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی بازرگانی عێراق ڕاگرتنی قیستی قەرز بۆ سەرجەم قەرزوەرگرانی فەرمانبەران بۆ ماوەی تەنها یەك مانگ ڕاگەیاند.
عەقیل شووەیلی، شارەزای بواری ڕاگەیاندنی بانكی بازرگانی عێراق لە راگەیندراویكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێیدا هاتووە، ڕایگەیاندووە: لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بۆ ڕاگرتنی لێبڕینی قیستی قەرز بۆ سەرجەم فەرمانبەران بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ، ڕاگرتنی لێبڕینی قیستی قەرز بۆ هەموو قەرزوەرگرانی فەرمانبەر تەنها بۆ ماوەی یەك مانگ ڕادەگەیەنین.
بەكوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە ،ئەمە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە هات، ئاماژەی بەوەشیكراوەكە قەرزەكان لەدوای كۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدرێتەوە .
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات