وەزارەتی دارایی: ڕاگرتنی دانەوەی قیستی مانگانە بۆ پێشینە و قەرز لە مانگی ڕەمەزاندا جێبەجێ دەكرێت

ناوخۆ
  • 6-03-2024, 10:56
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی ڕاگرتنی قیستی مانگانەی پێشینەكان و قەرزەكانی لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا ڕاگەیاند.
    وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێكی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  INA)  ) تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزیری دارایی تەیف سامی، و لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزان، بڕیاردرا كەكۆكردنەوەی قیستی مانگانە بۆ پێشینەكان و قەرزەكان بێنن كە بە فەرمانبەران (مەدەنی و سەربازی) و خانەنشینكراوان لە بانكەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەدرێن ، وەستاندنی لێبڕینی پارەی بیمە لە پێشینەكان و قەرزەكانی كۆمپانیاكانی بیمە، بە مەرجێك لێبڕینەكە لە دوای جەژن دەست پێبكاتەوە.
    بەكوێرەی راگەیندراوەكە ، ئەم دەستپێشخەرییە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر سودمەندانی قەرز و پێشینەكانی حكومەت و ڕەچاوكردنی بارودۆخی ژیانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینكراوان و زیادكردنی پێویستی بەكاربەران دێت لەم مانگە پیرۆزەدا ".