بەغدا -INA
محەمەد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، چەند ڕێنمایەکی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزهوه، لە میانی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" محەمەد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران سەرپەرشتی دەیەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، و بارودۆخی گشتی و خزمەتگوزار و پرسه ئابوورییەکان و بابەتەکانی ناو کارنامە گفتوگۆكران وچهند رێنمای و بڕیاری گونجاو سەبارەت بەو بابەتانهوه دهركران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" كهلە سەرەتای دانیشتنەکەدا، سودانی ئهنجامی سەردانەکەی دوێنێی خۆی بۆ پارێزگاری نەینەوا وقەزای شەنگال و تەلعەفەر و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە خستهروو، ههروهها کردنەوەی نەخۆشخانەی ڕەبیعە و دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکانی شاری نیشتەجێبوونی نوێی غەزلانی و گرنگی کۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەکان.
ههروهها سودانی ناهاوسەنگی لە دابەشکردنی پارە بۆ پڕۆژەکانی پارێزگاکە دەستنیشانکرد، هەروەها ئاماژهدا بهپێویستی دادپەروەری زیاتر لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و دوورخستنەوەیان لە کاریگەرییە سیاسییەکان و دڵسۆزی و هەڵاواردن و پابەندبوون بە سنووردارکردنی یاسایی هەروەها سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە ژێرخانی قەزای تەلعەفەر کردەوە.
سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە" كهبەدواداچوونەکانی بۆ پڕۆژەی شاری بهسمایە و پێویستی پەرەپێدانی سەرکەوتن تێیدا كردووه، و بەردەوامبوون لە دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ کۆمپانیاکە بۆ دەستپێکردنی تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەستبوونی هەموو مەرجە کارگێڕی و دارایی و ڕەزامەندییەکان. هەروەها ئاماژەی بە دواکەوتنی ڕوون کرد لە هەندێک لەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت کە لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا دەژین خزمەت بە دانیشتوانی بهسمایە بکەن.
سودانی پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان و تەواوی نهتهوهی ئیسلامی کرد بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، داوای لە خودای گەورە کرد نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەموو عێراقییەکان بەردەوام بکات. ههروهها وەزارەت و خزمەتگوزارییەکانی و دەزگاکان ئاڕاستە کرد كهلەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆز کۆمەڵێک ڕێوشوێن بگرنەبەر، لەوانە:
بەردەوامبوون و بەهێزکردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵەوە گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان لەسەر هاووڵاتیان.
-زیادكردنی ماددهكانی سهبهتهی خۆراك بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان.
-ڕاگرتنی لێبڕین لە پێشینەکان بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان، بۆ ماوەی یەک مانگ.
-بەدواداچوون و گرنگیدان بەو ژەمە خواردنانەی کە بۆ پێكهاتهكانی هێزە چەکدارەکانمان دابین دەکرێن، و ئاڕاستەکردنی فهرماندهكان بۆ ئهوهی لهگهڵ سهربازهكان بهشداری بكهن له ڕێوڕەسمەکانی مانگی پیرۆز.
- هەموو وەزارەتەکانی دەوڵەت ڕێنماییكرد بۆ ئهوهی بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی خانهی بهساڵاچوان بكهن، و بۆ چاودێریكردن و دابینکردنی تەواوی پێداویستیەکانیان.
- داواکردن لە کەرتی تایبەت و دامودەزگا ئابوری و بازرگانییەکان بۆ بەشداریکردن لە پاڵپشتیکردنی هاووڵاتیان، هاودەنگ بن بۆ دابینکردنی ئاسانکارییهكان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، و کەمکردنەوەی ئەو بارگرانیانەی کە دەکەوێتە سەر چینی هەژارەکان.