بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە قاسم ئهعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەبێتە هۆی سەقامگیری لە هەموو ڕوویەکەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەراگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ قاسم ئهعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنقەرە، لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، یهشار گولەر کۆبووەوە ولهکۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و باس کران، بەتایبەتی هاوکاریکردن لە پرسە ئەمنییەکان و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وپرسی ئاو و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
ئەعرەجی جەختی لەقوڵایی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و مێژووی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا كردهوه، و گرنگی ئەمەش لە بەهێزکردنی چوارچێوەی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ لە هەموو ئاستەکاندا دێت.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کەهاوکاری بنیاتنەر لە بواری چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بەشێوەیەکی سروشتی دەبێتە هۆی سەقامگیری لە هەموو ڕوویەکە بەتایبەتی ئابوری، بە شێوەیەک کە سوودی بۆ هەموو لایەک بگەیەنێت و بەرژەوەندی گەلان و وڵاتان بەدیبهێنێت.