بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد ئەلسەحاف، بەرپرسی کاتیی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە لیبیا، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی لیبیا، سهدیق ئەلکەبیر، لە شاری تەرابلوس، کۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێدا هاتووه" ئەلسەحاف لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی لیبیا، سەدیق ئەلکەبیر، لە شاری تەرابلوس کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی عێراق و لیبیا تاوتوێ کران، هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردنیان بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برادا بێت.
ئەلسەحاف جەختی لە "گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکی ناوەندیی لیبیا کردەوە، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی نێوان پارێزگاری هەردوو وڵاتی برا، بە ئامانجی هاوکاری لە بواری بانکی.
ههروهها ئاماژەی بەوەشکرد كهحکومەتی عێراق بە ڕێنمایی محهمهد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران کاردەکات بۆ ئەوەی ڕێچکەی چاکسازی لە کەرتی بانکی و بەهێزکردنی ڕۆڵەکانی لە بنیاتنانی ئابووری عێراقدا پەیڕەو بکات".
لهلای خۆیەوە پارێزگاری بانکی ناوەندیی لیبیا ستایشی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کرد کە دوو وڵاتی برای بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئامادەیی خۆی بۆ سەردانی بەغدا لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان هەردوو وڵات دەربڕی.