بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەندهلاوی، پشتڕاستی کردەوە کە بڕیارەکەی دژی نوێنەر هادی سەلامی لهقوناغی تهمیزكردنیدایه، و داوامان لهفهرمانگهی یاسایی كردووه بەپەلە بەدواداچوونی بۆ بکات.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بڕیارەکەی دادگای کەرخ لە دژی ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان، هادی سەلامی، لهقوناغی تهمیزكردنیدایه، و داوامان لهفهرمانگهی یاسایی كردووه بەپەلە بەدواداچوونی بۆ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتیهكی زۆر لهسەرجەم بڕیارە دادوەرییەکان كردووه کە پاڵپشتی لە ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن لە ماوەی ڕابردوودا، داوای لە سەرجەم دەسەڵاتداران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی عێراق کرد بەردەوام بن بۆ ئەوەی دەسەڵاتی یاسادانان بتوانن ئەرکەکانی چاودێریکردنی بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان و ڕێسا ناوخۆییەکانی ئەنجومەن ئەنجام دەدات.