هەواڵگری سەربازی سێ تیرۆریستی داعش دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 5-03-2024, 17:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە سێ تیرۆریستی داعشی لە بەغداو نەینەوا دەستگیرکردووە.
    بەیاننامەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جودادا وپاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەلایەن هەردوو لقی سەربە فیرقەی 16و 17 وبە هاوکاری لەگەڵ هەواڵگری و هێزێکی هاوبەش لەهەردوو لیوای 75 و 92 و کەتیبەی فیرقەی 17 وبەبەشداری لەگەڵ دژەتیرۆری مەحمودیە توانرا 3 تیرۆریستی داعش دەستگیربکرێن کەداواکرابوون بەپێی مادەی چواری دژەتیرۆر.
    وتیشی ئەوتیرۆریستانە لەگەڵ کەلوپەلەکانیان ڕەوانەی لایەنی دادوەری کران و ڕێکاری یاسایی دژیان وەردەگیرێت.