بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران جەختی لە گرنگی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران پێشوازیكرد لە شاندێکی کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی/IFC، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاڵا شێخ ڕوحۆ.
ههروهها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا بوارەکان و ئاسۆی هاوکاری نێوان عێراق و دامەزراوەکە خرانهروو کە یەکێکە لە دامودەزگاکانی بانکی نێودەوڵەتی، وجەختیشیکردەوە كهحکومەت بەردەوامە لە چاکسازییە ئابوورییەکان و ڕێوشوێنەکانی باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان، هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی تایبهت بهزیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی و پشتگیریکردنی کەرتە نا نەوتیهكان و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت.
سەرۆک وەزیران داوای لە کۆمپانیاکە کرد پەیمانگایەکی ڕاهێنان لە عێراق بکاتەوە کە تایبەتە بە پەرەپێدانی کاری بانکی و ئامادەکردنی مۆدێلی ئابووری بۆ پڕۆژەکان و پاڵپشتیکردنی ڕەوتی کەرتی تایبەتی عێراق لە پیشەسازی چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازییهكان، چونكه لەگەڵ دهستپێكردنی كار لهپرۆژهی شاره نوێیەکان خواست لهسهری زیادبووه، هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی کۆمپانیای گشتی بۆ ئابووری کاربۆن کە عێراق کار بۆ دامەزراندنی دەکات.
سودانی جەختی لهگرنگی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كردهوه، هەروەها تەواوکردنی گفتوگۆی ئەو پلانانەی ئامادەکراون بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کە لەلایەن کۆمپانیاکە سهرپهرشتی دەکرێن.
لهلای خۆیەوە، هاڵا ڕوحۆ ئامادەیی دامەزراوەکە بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە هەموو بوارەکاندا دهربڕی، هەروەها ڕۆڵی حکومەتی لە فراوانکردنی چاکسازییەکان و گرتنەبەری ڕێگایەک کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن بەرزنرخاند، ئاماژهدا بە بەردەوامی کارکردن بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، و پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی بەردەوام و پێشخستنی گەشەی کەرتە ئابوورییە جیاوازەکان.