بەغداد/ INA
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە بڕیاری زیندانیکردنی شەش مانگ بۆ پەرلەمانتار هادی سلامی دەرچووە بەتۆمەتی ناوزڕاندن.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ بڕیاری زیندانیکردنی شەش مانگ و پێبژاردنی دارایی بۆ پەرلەمانتار هادی سلامی دەرکردووە ئەویش بەپێی مادەی 331 لە یاسای سزادانی عێڕاقی ، لەسەرئەوەی کە نووسراوێکی ساختەکردووەو چەواشەی ڕای گشتی کردووەو بۆئەوەی بۆ ئەوەی ناوی وەزارەت بزڕێنێت.
هەروەها وەزارەت ئەوشتانەی ڕەتکردەوەکە لە ڕاگەیاندنەکانی عێڕاقدا بڵاوکرایەوە کەگوایا باسی بەشەخۆراکی مانگانەی کردووە، بەڵکو بڕیارەکە بەپێی مادەی 331 بووە لەیاسای سزادانی عێڕاقی بەرامبەربە سەرپێچیکردنی کاروئەرکی پەرلەمانتاری خۆی و مەسەلەی ناوزڕاندنەکەش هەربەردەوامە وکاری تیادا دەکرێت، جگەلەوەش وەزارەت مافی پارێزراوە بۆ داوای قەرەبووکردنەوە بەرامبەرئەوزیانانەی بەری کەوتوون لەم بابەتەدا.