بەغداد/ INA ئامینە سهلامی
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بارستایی وزەی بەرهەمهێنانی پااڵاوگەکانی بڵاوکردەوە، جەختیشی لەوەکردەوە کە زیادکردنی بەرهەمهێنان و باشکردنی کواڵێتی وکارکردن بە پێوەری ژینگەیی بەئامانج دەگرێت.
وتەبێژی وەزارەت عاسم جیهاد بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەرهەمی پاڵاوگەکانی باشوور لەئێستادا گەیشتووەتە 280 هەزاربەرمیل، پاڵاوگەی کەربەلاش بەتەنها 140 هەزار بەرمیلە، پاڵاوگەی سمودیش لە بێجی بە پاڵاوگە تازەکەیەوە دەگاتە 280 هەزار بەرمیل، پاڵاوگەی چوارەمیش لەدۆرەیە کە ئاستی بەرهەمهێنانی نزیکەی 110-120 هەزار بەرمیلە.
هەروەها وتی وەزارەت کاردەکات لەپێناو پەڕەپێدانی پاڵاوگەکان ، ئەوەبوو پاڵاوگەی سمودی نۆژەنکردەوەلە بێجی ،پاش ئەوەی بەدەست داعشە تیرۆریستەکانەوە وێران کرا، جگەلەوەش پاڵاوگەی سەڵاحەدین 1و2 هەردووک نۆژەنکراونەتەوە.
ئاماژەشی بەوەکردکە هەریەک لەم پاڵاوگانە ئاستی بەرهەمهێنانیان 70 هەزاربەرمیلە، بەمدواییەش پاڵاوگەی باکوور نۆژەنکرایەوە کە ڕۆژانە 150 هەزاربەرمیل بەرهەمدەهێنێت.
وتیشی وەزارەتی نەوت کاردەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و باشکردنی کواڵێتی وکارکردن بەپێوەری ژینگەیی ودابینکردنی پێداویستی ناوخۆیی وپاشان لەدەرەنجامدا هەناردەبکرێت وچەندپڕۆژەیەکی دیکەش لەئارادایە لەوانە پڕۆژەی پاڵاوگەی فاو کەلەکاتی خۆیدا ڕادەگەیەندرێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات