بەغداد/ INA ویسام مەلا
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە وەزارەت بەرپرسیارێتی 5 پارێزگای گرتە ئەستۆ، ئاودیوکردنی چەکیش لەسەرسنوورەکانی سووریا لەئارادانیە.
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیرشمەری لە میانەی جاوپێکەوتنێکدا لە دیداری ڕافیدەین کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کۆنگرەی وەزیرانی ناوخۆی عەرەب گرنگی خۆی هەیە و نووسینگەشی لە سەرجەم پایتەختەکاندا کردووەتەوەودەزگایەکیشی بۆ ڕاهێنان و توێژینەوەهەیە.
وتیشی ئێمە لەتونس بووین بۆماوەی دوو ڕۆژ لەسەرچەند خاڵێک ڕێککەوتین وەکو بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان، لەم بوارەشدا کۆنگرەیەکی هەرێمایەتی بەسترا لەبەغداد بەئامادەبوونی دەزگاکانی نەهێشتنی تیرۆر، کەزۆربەی ئەوماددانە لە سنوورەکانەوە ڕەوانە دەکرێن، بۆیە پێویستە چارەسەرییەک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە.
وتیشی لەماوەی دوومانگی ئەمساڵدا 70 بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانمان دەستگیرکردووە ، پێویستیشە ناوی داواکراوان بدرێت بۆئەوەی بناسرێن و ڕێکار لەدژیان وەربگیرێت.
هەروەها وتی نزیکەی 95٪ ی ئاودیوکردنی سەرسنوورەکانی سووریامان کۆنتڕۆڵ کردووە.
شمەری جەختی کردەوەسەر ئەوەی کە نەخۆشخانەی تایبەت هەن بۆ ئالوودەبووان کەڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی پێوەرگیراوەو بەبەشداری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کاردەکەن، ڕوونیشی کردەوەکە ئازاردان لە پڕۆسەکانی لێکۆڵینەوەدا نەماوەو دەرگاکانیشمان بۆ سەرجەم هاووڵاتیان کراوەیە.