بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق هێزی سەربازی گەورەی هەیەو پێویستی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نیە.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان بەوەکالەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە مەندلاوی لە نووسینگەی تایبەتی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی کۆماری ڕۆمانیا لەلای عێڕاق ڕادو ئوکتافیان دوبری ، لەمیانەی دیدارێکدا باسیان لە هاوکاریەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد لەسەرجەم بوارەکاندا بەتایبەتی لەبواری ئابووری و بازرگانی وسیاسی لەپێناو ڕێخۆشکردن بۆ هاتنی کۆمپانیاکانی ڕۆمانیا بۆ کارکردن لەعێڕاق.
مەندلاوی لەمیانەی دیدارەکەدا جەختی کردەوەسەر ئەوەی کە عێڕاق هێزێکی سەربازی مەزنی هەیەو پێویستی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نیە، پێداگریشی کرد لەسەر گرنگی پتەوکردنی هاوکاری پەرلەمانی وگۆڕینەوەی شارەزاییەکان لەبواری یاساڕێژیدا.