کەشناسی عێڕاق .... باران دەبارێت وپلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

ناوخۆ
  • 5-03-2024, 11:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا ئاماژەی بەوەکرد کە سبەی ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت ، لە باکووریش هەوروهەندێک جاریش باران وبروسکە دەبێت ،لەباشووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن ، لە باشووری وڵاتیش هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست هەندێک ساف دەبێت و لەباکووریش هەوراوی دەبێت و ڕێژنەبارانیش دەبارێت، لەباشووریش ساف وهەوراوی دەبێت، پلەکانی گەرماش لەهەردووناوچەی ناوەڕاست و باشووروباکووریش هەندێک زمتردەبنەوە.
    ڕۆژی هەینیش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف و هەوورێکی کەم دەبێت و دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت، بەڵام لەباکوور ساف وسووکەباران دەبێت وپلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور هەندێک بەرزدەبنەوە، لەباکووریش پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەناوەڕاست هەوراوی دەبێت و ڕێژنەبارانی سووک دەبارێت، کەچی لە باکوور هەوروباران دەبارێت، لە باشووریش ساف دەبێت و پاشانیش دەبێتە هەورێکی کەم، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.