به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ پارێزگاری نەینەوا، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، راگه‌یاندووه: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ پارێزگاری نەینەوا گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت، کە سەردانی قەزاکانی تەلەعفەر و شنگالیان کرد، و لەگەڵ خەڵک و کەسە دیارەکانی کۆبووەوە و بەدواداچوونی بۆ ره‌وشی ده‌ڤه‌ره‌ك كرد وژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریش كرده‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" دیارترین وێستگەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ پارێزگاری نەینەوا دەستپێکردنی کارە جێبەجێکردنەکانە لە شاری نوێی نیشتەجێبوونی غەزلانی بوو کە 28 هەزار یەکە نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، له‌گه‌ڵ کردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی 138 قه‌روێله‌ی ڕەبیعە، وله سەردانێکی مه‌یدانیدا بۆ قەزای شه‌نگال، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا له‌قه‌زاكه ئه‌نجامیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراو بۆ سەرکردە ئەمنییەکان و سەرکردەکانی پێکهاتە سەربازییەکان لە پارێزگای نەینەوا، ئەمە جگە لەوەی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرەکان لە بەشی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردن و کارگێڕی لە پارێزگای نەینەوا لە قەزای شەنگال سازكرد.
هەروەها له‌سەردانەکەدا پاکێجێک لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و تەندروستی بۆ خەڵکی قەزای شه‌نگال راگه‌یاند، هەروەها لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتییە دیارەکانی قەزای شه‌نگال و سه‌رۆك هۆزه‌كان کۆبووه‌وه.
لە درێژەی راگه‌یه‌ندراوه‌كدا هاتووە" هه‌ر له‌چوار چێوه‌ی سەردانەکەیدا، سەردانی قەزای تەلعەفەریش كرد، ودیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک بنەماڵە و کەسایەتییە دیارەکان وسه‌رۆك هۆزه‌كان و کەسایەتییە ئاینیەکانی قەزاکە سازكرد، هەروەها ڕاگەیاندنی پاکێجێک لە پڕۆژەی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری لەو بواری ژێرخاندا بۆ خزمەتکردنی قه‌زاكه.