بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە شەنگال بووەتە مۆدێلێکی گرنگی عێراقی لە پابەندبوون بە ڕەسەنایەتی پێکهاتە عێراقییەکان، وراگهیاند كه حکومەت کار لەسەر كۆمهڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاسانکاری دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری قەزای شهنگال و سهرۆك هۆزهكان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆبووەوە.
سودانی پێزانینی گەورەی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی خەڵکی قەزاکە و ئەو قوربانیدانانەی کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا داویانە دهربڕێ، وجەختیشیکردەوە كهشەنگال بووەتە مۆدێلێکی گرنگی عێراقی لە پابەندبوون بە ڕەسەنایەتیی پێکهاتەكان و یەکگرتوویی و پێکەوەژیانی هاوبەشی برایانەیان.
سهرۆك وهزیران جەختی لەسەر گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە کە هۆزەکان لە پشتیوانیکردن لە یاسا و دەوڵەتدا دەیگێڕن.
هەروەها سەرۆک وهزیران گوێی لەداواکارییەکانی خەڵکی شهنگال و ئەو تەحەددای خزمەتگوزاری و ژیانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە گرت، وڕایگەیاند" حکومەت کار لەسەر پاکێجێک لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری وپڕۆژەی ژێرخانی و چاکسازی و ئاسانکاریی کارگێڕی دەکات، کە پاڵپشتی دەکەن لهگەڕانەوەی ئاوارەکان و زیاتر بهرپاكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە قهزاكه.
جەختیش لەکاركردنی رژد كردهوه بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و کۆمەڵایەتی خەڵکی شهنگال".