بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، سەیفوڵڵا حاجی موفتی ئۆغڵو، پرسەکانی ئاسایش و ئاو وکۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنقەرە لەگەڵ سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، سەیفوڵڵا حاجی موفتی ئۆغڵو کۆبووەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە" لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، و ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندیی هاوکاری نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەسەر هەموو ئاستەکان تاوتوێ کرا.
ههر له کۆبوونهوهکهدا باس له پرسهکانی ئاسایش و ئاو و کۆنتڕۆڵکردنی سنووره کان و هاریکاری نێوان هه ڕدوو وڵات له بواری بهڕهنگاربوونهوهی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری کراوه، ههڕوهها جهخت لهسهڕ بهڕدهوامی هاوکاریی دوو قۆڵی کرایهوه ، بۆ به دیهێنانی ئاسایش و سه قامگیری له ناوچه که دا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئهعرەجی ههڵوێستی حکومەتی عێراقی نوێکردەوە کە ڕێگە نەدات خاکی عێراق ببێتە شوێنی دهستپێكردنی هێرش بۆ سەر هیچ وڵاتێک، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ، ئاماژەی بەوەشکردووە“پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا قووڵایی مێژوویی خۆیان هەیە، و عێراق هەوڵی دەدات تا ڕادەیەکی زیاتر پەرەیان پێبدەن، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دوو وڵاتی دراوسێ بکات.”