بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پاکێجێکی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و تەندروستی لە شهنگال و ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی بەرپرسان و بەڕێوەبەری بەشە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاری نەینەوای کرد، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ قەزای شهنگال و ڕۆژئاوای پارێزگاکە.
لهكۆبوونهوهكهدا سودانی جەختی لەپێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ قەرەبووكردنهوهی خەڵکی شهنگال و کردنەوەی بەشە لاوەکییە خزمەتگوزارییەکان لە قەزاکانی شهنگال و تەلعەفەر و ناحیهكانی سەر بە خۆیان كردهوه، بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە شەنگال وهكو کۆچبەرانی و ئاوارەبوون، باری مەدەنی، کارتی نیشتمانی، و دامەزراوەی شەهیدان.
سودانی ڕێنماییەکانی پێشووی نوێکردەوە کەهەموو هەوڵەکان پێویستە بۆ گەڕاندنەوەی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و ئەنجامدانی پشکنینی بۆ پێگەی بینای قوتابخانەکان و پێویستی جێبەجێکردنی شۆڕشێک لە خزمەتگوزارییەکان له شەنگالدا، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەپڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە وردی لەلایەن ئەوەوە بە شێوەیەکی شەخسی بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت."
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وهزیران پاکێجێکی پڕۆژەی ڕاگەیاند کە دیارترینیان بریتین لە:
1- پڕۆژەی نەخۆشخانەی شهنگال بە توانای 100 قەرەوێڵە.
2- پرۆژەی ئاوی ڕەبیعە-شەنگال-بەعاج، توانای 16 هەزار مەتر سێجا.
پرۆژەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا/شەنگال.
3- لهتەلعفەر وبەعاج، بە بەهای 153 ملیار دینار، لە سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان و کەرتی ژێرخان.
4- پڕۆژەی نەخۆشخانەی ناحیهی شیمال بە توانای 50 قەرەوێڵە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووه سودانی جەختی لەسەر خێرایی و ڕاستەوخۆی ڕەوانەکردنی پرۆژهكان کردەوە، بۆ ئهوهی دهستپێ بكرێن لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بە کاتی کارکردنیان و تایبەتمەندییە تایبەتەکان".
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات