وەزیری دارایی جەخت دەکاتەوەسەر ئاڕاستەبوون بەرەو سیستەمی نمرەیی وبەئەلکتڕۆنیکردن

ناوخۆ
  • 4-03-2024, 18:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری دارایی تەیف سامی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەسەر ئاڕاستە بوون بۆ سیستەمی نمرەیی ئەلکتڕۆنی.
    وەزارەتی دارایی لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاران بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی بەڕێووەچوو بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی کۆمەڵە بابەتێک بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی وبانک و دەستەکانی سەربەوەزارەت.
    وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا چاوخشاندنەوە کرا بە ڕاسپاردەکانی پێشوو و ئەنجامدانی کاروبارەکان و گوێش گیرا لە هەموارکردنەکان کە پێشنیاز کرابوون.
    لەکۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوەسەر بەردەوامی کۆششەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومیدا لەپێناو پەڕەپێدانی کاری دارایی وبانکی ونەختینەیی، هەروەها ئاڕاستەبوون بەرەو بەئەلیکتڕۆنیکردنی کارومامەڵە بانکیەکان بۆپێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان.