بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە مکووڕبوونی عێڕاقی دووپاتکردەوە لەسەر هاوکاری وهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار لە بەغداد پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێڕاق جینین بلاسخارت .
سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا جەختیلەوە کردەوەکە عێڕاق مکووڕە لەسەر هاوکاری وهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بۆ سەقامگیری و ئەمنیەتی هاووڵاتیان.
هەروەها ئاماژەی کرد بە گرنگی کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی ژینگەو تەندروستی وفێرکردن.