وەزارەتی دەرەوە: سیاسەتی دەرەکیمان بونیادنانی پەیوەندی هاوسەنگ وکاراکردنی ڕۆڵی عێڕاق لەخۆدەگرێت

سیاسی
  • 4-03-2024, 17:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆکاروباری پلانڕێژی سیاسی هیشام عەلەوی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە  جەختیلەوەکردەوەکە سیاسەتی دەرەوە هاوسەنگی و کاراکردنی ڕۆڵی عێڕاق لەخۆدەگرێت.
    عەلەوی لەچاوپێکەوتنێکی دیداری ڕافیدەیندا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی ئێمە کاردەکەین لەسەر جێبەجێکردنی بەندەکانی بەرنامەی حکومی کەگرنگترینیان
    گێڕانەوەی پەیوەندیە ئاساییەکانە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و هەردوو وڵاتی تورکیاو ئێران، بەهەمان شێوەش گرنگی
    دەدەین بە کاراکردنی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەوڕوپا، سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بۆئەم مەبەستە سەردانی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی کرد، هەروەها لەگەڵ چین پەیوەندی گرنگی ئابووریمان هەیە.
    وتیشی کە سیاسەتی دەرەکیمان هاوسەنگی لە پەیوەندیەکان لەگەڵ سەرجەم وڵاتان و کاراکردنی ڕۆڵی عێڕاق لە بوارە نێودەوڵەتیەکاندا لەخۆدەگرێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق پێی وایە کە بەرژەوەندیەک لەئارادایە بۆ کۆتاییهێنان بە مالملانێ لەناوچەکە، کەوڵاتانی لیبیا و یەمەن و سوریای تووشی وێرانکاری و ئاوارەیی گەلەکەی کردووە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە لاوان لەکۆمەڵگەی عێڕاقیدا پێویستیان بە دەرفەتی کار و فێرکردن هەیە.