وەزیری کۆچبەران: پێویستە مەلەفی ئاوارەیی کۆتایی پێبێت

ناوخۆ
  • 4-03-2024, 18:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری کۆچ وکۆچبەران ڤیان فایق جابڕۆ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە فاکتەرەکانی ئاوارەبوون کۆتاییان پێهاتووە  وزۆر گرنگە کەئەومەلەفە دابخرێت.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فایق جابڕو پێشوازیکرد لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکی لە نووسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک فیکتۆریا تایلور وشاندی یاوەری ئەویش بەئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریکی لەعێڕاق ئەلینا ڕۆمانۆسکی ، لەدیدارەکە باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و پتەوکردنی هاوکاریەکانی نێوان هەردوولاکرا.
    وتیشی کە لەدیدارەکەداباس لەپێکهاتەی کریستیان و پێکهاتەکانی دیکە کرا کەپێویستە مافەکانیان بپارێزرێت.
    هەروەها وەزیری کۆچبەران شڕۆڤەیەکی تێروتەسەلی دەربارەی ڕێکارەکانی حکومەت پێشکەش کرد کە بووەتەهۆی سەقامگیری زیاتر لەوشوێنگانەی کەئاوارەکان بۆیان دەگەڕێنەوە.