سەرۆک وه‌زیران تەرخانکردنی 50 ملیار دینار لەلایەن حکومەتەوە بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی دەشتی شەنگال و نەینەوا دووپات ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 4-03-2024, 16:02
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران تەرخانکردنی 50 ملیار دینار لەلایەن حکومەتەوە بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی دەشتی شنگال و دەشتی نەینەوا دووپاتکردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای کرد، کە لە قەزای شنگال لە ڕۆژئاوای پارێزگا بەڕێوەچوو".
    لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سودانی پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرد کەمتمانەی گەلەکەیان بەدەستهێناوە، جەختی لەوە کردەوە کەئەنجومەنی پارێزگاکان وێستگەیەکی تاقیکردنەوەن بۆ حکومەتە خۆجێییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.
    ئاماژەی بەوەشکرد"  له‌دوای ئەو وێرانکارییەی بەهۆی تیرۆرەوە تووشی بووە، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیانی، پارێزگای نه‌یناوا پێویستی بە هەوڵی دوو هێندە هەیە.
    ڕوونیشیکردەوە" حکومەتی فیدراڵی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی حکومەتە خۆجێیەکان، هەروەها ئەولەویەتەکانی پارێزگاکان دوور نین لە ئەولەویەتەکانی حکومەت، لە خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی هەلی کار و چارەسەرکردنی هەژاری و چاکسازیی ئابووری".
    ئاماژەی بەوەشکرد" تایبەتمەندی و سامان و هەڵکەوتەی جوگرافی نەینەوا شایستەی ئەوەیه‌ کە ببێتە ناوەندێکی ئابووری گرنگ لەسەر ئاستی نیشتمانی، وجەختیشی له‌پێویستی پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و پاراستنی لە هەموو جۆرە كێشه‌یه‌ك كرده‌وه‌".
     سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ڕوونی کردەوە“ كه‌بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە قەزای شه‌نگال پەیامێکە بۆ خەڵکی قەزاکە سەبارەت بە ئامادەیی حکومەت بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فراوانی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی چارەسەر لە ئاستی تەرخانی داراییدا، وئاماژەی بە کارەساتی ئێزیدییەکان کرد کە بووەتە بڕگەیەکی گرنگ لە مێژووی خۆڕاگری و قوربانیدانی عێراق.
    سودانی جەختیشیکردەوە" كه‌ پێویستی بەهێزکردنی ئاشتی مەدەنی و سەقامگیری و برایەتی لە شه‌نگال و ته‌واوی ناوچەکانی پارێزگا هه‌یه‌ بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن لە بەرنامەکانی حکومەتی خۆجێی، وجەختیشیکردەوە كه‌لەلایەن حکومەتەوە بڕی 50 ملیار دینار بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی  شەنگال و دەشتی نه‌یناوا لەبودجەی فیدراڵی ته‌رخانكراوه‌."
    هەروەها جەختی لە "پێویستی کارکردن وەک ڕۆحی یه‌ك تیم لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا کردەوە، ئاماژەی بە رێنماییەکانی پێشووی بۆ وەزارەتەکان کردووە بۆ کردنەوەی بەشە لاوەکییەکانیان لە شه‌نگال، لە چوارچێوەی ڕەخساندنی هەلومەرج بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، لەوانەش دامەزراوەی شەهیدان، بۆ چارەسەرکردنی فایلەکانی شەهیدان.