بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادوەر فایق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دووپاتیکردەوە كهسەربەخۆیی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەشداربووه لە بەهێزکردنی بنەماكانی سەروەری یاسا.
بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە" دادوەر زێدان لە وتارەکەیدا لە میانی وۆرکشۆپێكدا کە تێدا بەشداریی کردووه لەسەر سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، راگهیاندووه دوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، دادوەرەکان توانیان فشار بخەنە سەر لایهنه پهیوهندیدارهكان مهبهستی گهراندنهوهی سەربەخۆیی تەواوەتی دەسەڵاتی دادوەری لە ههردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکار بەپێی دەستوور.
زێدان دەشڵێت، پرەنسیپی سەربەخۆیی تەواو لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکار، ئازادیی بڕیاردانی بە ئێمە بەخشیوە، جا لە دەسەڵاتی دادوەری ئاسایی بێت یان لە دەسەڵاتی دادوەری دەستوریدا.
ههروهها راگهیاند" لە سایەی سەربەخۆیی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری، دەسەڵاتی دادوەری بەردەوام بووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە بەهێزکردنی سەروەری یاسا.
جێگای ئاماژهپێكردنه كهسەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، سەردانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای کردووه بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی کۆمەڵەی فەقیهی نێودەوڵەتی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی کۆمەڵەکە، خافێر کرێمادێس، کە وۆرک شۆپ لەخۆدەگرێت لەسەر چەند بابەتێک، لەوانەش سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا، بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرۆکی دادگا باڵا و دادگا دەستوریەکان و دادوەران و یاساناسان لە وڵاتانی جۆراوجۆرهكانی جیهان.