سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گاته‌ قه‌زای شه‌نگال

سیاسی
  • 4-03-2024, 14:14
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، گه‌یشته‌ی قه‌زای شه‌نگال.
    نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌یزیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی كه‌پێكهاتووه‌ له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری نه‌یناوا و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان و سه‌رۆكی سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ده‌شتی نه‌یناوا و بریكاری وه‌زیری پلاندانان و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌راوێژكاران و به‌رپرسانی دیكه‌ گه‌یشته‌ قه‌زای شه‌نگال.