بەغداد/ INA
وەزیری داد خالدشوانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختی کردەوەسەر گرنگی بەکارهێنانی واژۆی ئەلکتڕۆنی لە کاری دەزگاکانی دەوڵەتدا.
شوانی لە میانەی وتەیەکیدا لە کۆڕبەندی یەکەمی ئابووری نمرەیی عێڕاقیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە دەستگرتن بەم یاسایانەی کەلەئارادان دەرەنجام دەبنە ئاستەنگ بۆ نمرەکردنی یاسا کارپێکراوەکان ، ئاماژەشی بەوەکرد کە پەیڕەونەکردنی سیستەمی واژۆی ئەلکتڕۆنی تاهەنووکە نموونەیەکی زیندووە بۆ ئەم کێشەیە کە دەزگاکانی دەوڵەت بەدەستیەوەدەناڵێنن.