بهغداـ INA
دوێنێ، وەزارەتی نەوت درێژکردنەوەی ماوهی کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی ههناردهكردنی نهوت بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵی ڕاگەیاند.
وەزارەتی نهوت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه“ عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هەندێک وڵاتی بەشدار لەڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس، کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی خۆی کە دەکاتە ٢٢٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، تا چارەکی دووەمی ئەمساڵ بهردهوامی پێدهدات، و بەمجۆرە بەرهەمی عێراق 4 ملیۆن بەرمیل دەبێت لە ڕۆژێکدا، تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2024. دوای ئەوە بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری بازاڕ، ئەم بڕە کەمکردنەوەیه وردە وردە و بەپێی بارودۆخی بازاڕ زیادهكرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم کەمکردنەوەی خۆبەخشانە جگە لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانە 211 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدایه، کە عێراق پێشتر لە مانگی نیسانی 2023 ڕایگەیاندبوو، و تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت، ههروهها ئەم کەمکردنەوەی خۆبەخشانە وهكو پاڵپشتیهكه بۆ هەوڵە خۆپارێزییەکانی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری و هاوسەنگی بازاڕەکانی نەوتی خاو.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات