نووسینگەی سەرۆک وەزیران: پڕۆژەی نەخۆشخانەکان بەپێی کواڵێتی پێشکەوتوو جێبەجێدەکرێن

ناوخۆ
  • 4-03-2024, 12:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA ويسام مەلا
    جێگری بەڕێوەبەری سەرۆک وەزیران عەلی ڕەزوقی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوە کە دەستکراوە بە داڕشتنی کارەلەپێشینەکانی نەهێشتنی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و چاکسازی ئابووری.
    ڕەزوقی لە چاوپێکەوتنێکدا لە میانەی دیداری ڕافیدەین کەپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی ئەرکەکانی نووسینگەی سەرۆک وەزیران زۆرو چڕن و کاری کارگێڕی پێشەنگ ئەنجام دەدەین، دەستیشمان کردووە بە داڕشتنی کارەلەپێشینەکانی نەهێشتنی گەندەڵی ودابینکردنی خزمەتگوزاری وچاکسازی دارایی وئابووری، و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی گەنجان و دوزینەوەی هەلی کاربۆیان و ناردنی قوتابیان بۆ خوێندن لەدەرەوەی وڵات.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە شاری بەغداد بووەتە ۆڕکشۆپێک بۆ کارکردن و ئێمەش وەکو نووسینگە تیمی بەدوداچونی پڕۆژەکانمان هەیە کە و هەندێک پڕۆژەش لەساڵی 2008 ەوە جێبەجێنەکراون.
    وتیشی ئێمە هەست دەکەین کە کاردانەوەی ئەرێنی لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەیە بۆ سەرجەم کاروبارەکانمان و پڕۆژەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەکانیش بەمزوانە ڕووناکی دەبینن.